سەبارەت بە بڕیارێکی پێشووی بۆ رێگەپێدانی خانوو دروستکردن لە گەڕەکە نوێیەکان، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر روونکردنەوەیەك بڵاو دهكاتهوه .
لە راگهیاندراوێكدا وێنهیهكی دهست ماڵپهری كوردستان تیڤی كهوتووه، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر سهبارهت به بریارێكی پێشووی رایگهیاندوه، رێپێدانی خانوو دروست کردن بۆ گەرەکە نوێیەکان واتە ئیفرازاتی نوێ ئەو بریارە نوێیەی کە دەرچووە، دەیانگرێتەوە، كه گەڕەکە نوێیەکانی وەکو 8 حەسارۆک و باغلومنارە و گرت جۆتیار...ھتد، بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، ھەروەھا نابێ زەویەکان کارت بن و دەبێ لەسەر سەنەد (تاپۆ) دروست بکرێن.
شارهوانی ههولێر ئهوهشی ئاشكرا كردوه، بۆ گەڕەکە کۆنەکان کێشەی نابێت و ئەگەر بەناوی دوو کەسیشەوە بێ، کێشەی نییە و رێگەی پێدەدرێت خانووی لەسەر دروست بکات .
لەبارەی ئەو رێنماییەوە ھەر شەش شارەوانییەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە دەبێت ئەو بڕیارە نوێیە جێبەجێ بکەن.
جێگهی ئاماژه بۆكردنه، هەفتەی رابردوو شارەوانی هەولێر سەبارەت بە خانوو دروستکردن چهند رێنمایهكی بڵاو كردهوه و بە گوێرهی رێنمایه نوێكه بێت، ڕێگە نادرێت لەسەر یەک زەوى دوو خانوو دروستبکرێت و ئەو زەویانەش کە کارتیان هەیە و نەکراونەتە تاپۆ، ڕێگە نادرێت لەسەریان خانوو دروستبکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.