به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سۆران، ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له 30 كیلۆ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت، كه له جۆری هیرۆیینه و ئه‌و كه‌سه‌شی ده‌ستگیركردووه، كه مادده‌كه‌ی پێبووه، كه له رێگای كۆڵبهرێكهوه هاتووته ناو هه‌رێمی كوردستان.
ئاسایشی سۆران هاووڵاتییەكی هەرێمی كوردستانی بە دەیان كیلۆ مادەی هۆشبەرەوە گرت، كه له جۆری هیرۆئین، لە رێگای كۆڵبەرییەوە لە سنووری نیوان شارەدێی حاجی ئۆمەران و پیرانشاری ئێران هێنراوەتە هەرێمی كوردستان.
لهمبارهیوه عه‌مید سدیق عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی سۆران به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی 140 كیلۆ گرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
له به‌رده‌وامی شهونخوونییهكانی هێزه‌كانی ئاسایش بۆ كۆنترۆڵ كردن و ده‌سگیركردنی قاچاغچییه‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له هه‌ڵمه‌تێكدا هێزه‌كانی ئاسایشی چۆمان توانیان بری 31 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری هیرۆئین ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن كه له رێگای كۆڵبهرهوه ئاودیوی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.