Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:18

شه‌قامێکی سه‌ره‌کی ناوچه‌ی سه‌وز به‌ڕووی هاووڵاتیان کرایه‌وه‌

له‌ دوای ساڵی 2003ـه‌وه‌ داخراوه‌
کوردستان TV
100%


به‌رپرسانی به‌غدا به‌ربه‌سته‌ كۆنكرێتییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزیان له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا لابرد و یه‌كه‌م شه‌قامیان به‌ رووی هاووڵاتیاندا كرده‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی سعودیه‌.

پرۆسه‌ی كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز له‌ شه‌قامی نزیك له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان و باڵیۆزخانه‌ی سعودیه‌ له‌ به‌ری كه‌رخی به‌غدای پایته‌خت ده‌ستپێكرد، به‌رپرسی نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌شێك له‌ناوچه‌ی سه‌وز ده‌كه‌نه‌وه‌ نه‌ك سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌.

له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌ركاربوونی خوولی نوێی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراق، بڕیاردرا به‌ هه‌ڵگرتنی ته‌واوی كۆنكریته‌كانی سه‌ر رێگه‌ی هاووڵاتییان له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ بۆ هاتووچۆ بكرێته‌وه‌.

ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، كه‌ له‌ دوای ساڵی 2003ـه‌وه‌ بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان داخراوه‌، جارێكی دیكه‌، كرایه‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.