Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 17:20

ئومێد خۆشناو : چه‌تره‌که‌ی بارزانی خێرو بێرو خۆشگوزه‌رانی و ئارامی کوردستان ده‌بێ

گه‌ل به‌ هیوای به‌رزه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی ده‌ستکه‌وته‌کانی سه‌رۆک و چه‌ترو مه‌رجه‌عیه‌ته‌
کوردستان TV
100%


ئومێد خۆشناو ئه‌ندامی په‌رله‌مانى كوردستان له‌فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی ۆكۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌ژێر ناوی چه‌تره‌كه‌ی سه‌رۆك ڕایده‌گه‌ێنێت 

له‌ به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شووم و ڕه‌شی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ری خیانه‌ت، بابه‌تێکم له‌ژێر ناوی چه‌تر هه‌ڵکه‌ن خیانه‌ت ده‌بارێ بڵاوکرده‌وه !.
 ئه‌و ڕۆژ و مانگان چه‌ترمان هه‌ڵکردوو، به‌هه‌موو جۆرێک به‌رگه‌ی ئه‌و خیانه‌ته‌مان گرت و هه‌رچی پیلان هه‌بوو له‌ هه‌ناوی خیانه‌تی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ر، له‌گۆڕنراو سیاسه‌تی حه‌کیمی سه‌رۆک بارزانی و به‌رگری خه‌ڵکی شه‌رفمه‌ندی کوردستان و تێفکرینی خۆ نه‌چه‌مێنه‌کان بوونه‌ هۆو هۆکاری له‌گۆڕنانی پیلانه‌کان و ڕووه‌و ئاسۆی گه‌ش و کوردستانی به‌هێز هه‌نگاو نراو هێدی هێدی لوغمه‌کان پوچه‌ڵ کرانه‌وه‌.

 ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئیتر چه‌تره‌که‌ی بارزانی چه‌تری خێرو بێرو خۆشگوزه‌رانی و ئارامی کوردستان ده‌بێ ، بێشک سه‌رۆک بارزانی هه‌رخۆی گه‌وره‌ترین چه‌تری خواست و داخوازی و ئیڕاده‌و بوونی کوردو کوردستانه‌، ئه‌وه‌ لای یارو نه‌یار دانی پێدانراوه‌ که‌ بارزانی چه‌تری کۆکه‌ره‌وه‌ی گه‌لی کوردستان و مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای کوردستانیانه‌ به‌ هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه‌.


ده‌قی نووسینه‌كه‌ى ئومێد خۆشناو 
چه‌تره‌که‌ی سه‌رۆک
له‌ به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شووم و ڕه‌شی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ری خیانه‌ت، بابه‌تێکم له‌ژێر ناوی چه‌تر هه‌ڵکه‌ن خیانه‌ت ده‌بارێ بڵاوکرده‌وه !.
ئه‌و ڕۆژ و مانگان چه‌ترمان هه‌ڵکردوو، به‌هه‌موو جۆرێک به‌رگه‌ی ئه‌و خیانه‌ته‌مان گرت و هه‌رچی پیلان هه‌بوو له‌ هه‌ناوی خیانه‌تی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ر، له‌گۆڕنراو سیاسه‌تی حه‌کیمی سه‌رۆک بارزانی و به‌رگری خه‌ڵکی شه‌رفمه‌ندی کوردستان و تێفکرینی خۆ نه‌چه‌مێنه‌کان بوونه‌ هۆو هۆکاری له‌گۆڕنانی پیلانه‌کان و ڕووه‌و ئاسۆی گه‌ش و کوردستانی به‌هێز هه‌نگاو نراو هێدی هێدی لوغمه‌کان پوچه‌ڵ کرانه‌وه‌.
ئێستاش سه‌رۆک بارزانی له‌و هه‌نگاوه‌ی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ناویه‌تی، له‌نزیکترین کاتدا سوودو ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆک، بۆ ڕای گشتی ده‌رده‌که‌وێت.

سه‌رۆک که‌ چۆته‌ به‌غدا براوه‌ی چه‌ند شه‌ڕێکی گه‌وره‌یه‌.
*سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆریستان و شه‌ڕی داعش.
*سه‌رکه‌وتن له‌ نووسینه‌وه‌ی چاره‌نووس و ئیڕاده‌ نه‌شکانی گه‌ل.
*سه‌رکه‌وتن له‌ ته‌سلیم نه‌بوون و به‌رگری کردن له‌ قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی کوردستان.
*دوو سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی دیموکراسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و کوردستان و پارتی به‌ به‌هێزی مایه‌وه‌و له‌پێشتر به‌هێزتریش بوو.

ئیتر چه‌تره‌که‌ی بارزانی چه‌تری خێرو بێرو خۆشگوزه‌رانی و ئارامی کوردستان ده‌بێ.
بێشک سه‌رۆک بارزانی هه‌رخۆی گه‌وره‌ترین چه‌تری خواست و داخوازی و ئیڕاده‌و بوونی کوردو کوردستانه‌، ئه‌وه‌ لای یارو نه‌یار دانی پێدانراوه‌ که‌ بارزانی چه‌تری کۆکه‌ره‌وه‌ی گه‌لی کوردستان و مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای کوردستانیانه‌ به‌ هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه‌.
ئێستا گه‌ل به‌ هیوای به‌رزو خواستی زۆره‌وه‌ چاوه‌ڕوانی حیکمه‌ته‌کان و ده‌ستکه‌وته‌کانی سه‌رۆک و چه‌ترو مه‌رجه‌عیه‌ته‌....

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.