له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئه‌وه‌ى له‌شه‌وی ۲۲ لەسەر٢٣/ ١١/ ٢٠١٨ بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی کە لە ناو سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری باری، دەستەی ئیدارەی شاری هەولێر تا درەنگانێکی شەو بە ناو شاردا دەستیان بەگەڕان وچاودێری کرد.
لە میانەی ئەو چاودێرییەی ئیدارەی شاردا هەریەکە لە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر وقایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، لەگەڵ سەرجەم شارەوانییەکان، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی خزمەتگوزی ژینگە پارێزی، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆکانی هەولێر تا درەنگانێکی شەو بەناو شاردا گەڕان، ئەوەش بە مەبەستی ئاگاداربوون لە هەر حاڵەتێکی لە ناکاو وەک "لافاو، چوونە ژوورەوەی ئاو بۆ ناو ماڵان وڕزگارکردنی هاولاتیان کەئۆتۆمبیلەکانیان لەناوئاو گیریان خواردبوو".
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ئه‌و ده‌سته‌یه به‌رده‌وامه له‌پێناو سه‌لامه‌تى گیانى هاوڵاتیان و پارێزراو بوونیان له‌هه‌ر شه‌پۆڵێكى باران و لافاو
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.