لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت لەڕوداوێكی تەقە كردندا ئەفسەرێكی پۆلیس گیانی لەدەستدا و دوو كەسی تریش بریندار بوون
ڕاشیدهگهێنێت ، بەیانی ئەمڕۆ 24-11-2018 ، لەسەر ڕێگای سلێمانی - كەركوك (نزیك خواردنگەی كانی شەیتان ) لەئۆتۆمبێلێكەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلێكی تر دەكرێت كە سێ سەرنشینی تێدا بووە و بریندار دەكرێن ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریا گوزارییەكان بۆ شوێنی ڕوداوەكە بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە بەڵام بەهۆی سەختی برینی یەكێك لە بریندارەكانەوە كە ئەفسەری پۆلیسی كەركوكە بەناوی (ف ، ح ، خ لەدایكبووی 1990 ) گیانلەدەستدەدات .
لهكۆتادا پۆلیسى سلێمانى ڕایدهگهێنێت لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەردە قارەمانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردووە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.