په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، به‌یانى ئه‌مرۆ شه‌ممه 24 ى 11 ى 2018 ، به‌هۆی ده‌ستڕێژى گولـلە ئه‌فسه‌رێك كوژرا و دوو كه‌سى دیكه برینداربوون
په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕاشیگه‌یاند رووداوەکە لەنزیک گوندی کانی شەیتان لەسەر رێگای سلێمانی – کەرکوک روویداوە له‌ڕێگای ئۆتۆمبێلێكه‌وه بووه ، كوژراوه‌كه ناوی ملازم فه‌لاح ئه‌فسه‌ره له‌پۆلیسى كه‌ركوك ده‌وام ده‌كات ، دوو كه‌سه‌كه‌ى دیكه كه‌برینداری ڕووداوه‌كه بوون بۆ چاره‌سه‌ری ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سلێمانى كران
په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕاشیگه‌یاند كوژراو برینداره‌كان شیعه‌ى توركمانن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.