لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمیر 10:40 ی شه‌وى رابردوو له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ریر - شه‌قلاوه نزیك گوندی مامه‌جه‌لكه ، ئۆتۆمبێلێكی جۆری پرادۆی تایبه‌ت به‌هۆی ته‌ڕبوونى ڕووی شه‌قامه‌كه به‌ئاوی باران وكه‌می ئاستی بینینه‌وه كۆنترۆلی له‌ده‌ستدا و خۆی كێشا به‌ڕاگری ته‌نیشتی رێگایه‌كه و وهڕگهراوه
فازل حاجی گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه شۆفێره‌كه گیانی له‌ده‌ستدا و زیانێكی مادی زۆریش كه‌وته‌وه
لهكۆتادا گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر داواكاره له له‌شۆفێران كه‌له‌كاتی تێكچوونی كه‌ش وهه‌وا وباران بارین زیاتر ئاگایان لهرێگاودهوروبهری بێت ، به‌خێراییه‌ك لێخورین بكه‌ن كه‌كه‌متر بێت له‌وه‌ی بههێماكان دیاری كراوه به‌تایبه‌تی له‌كاتی شه‌و كهمهترسیهكان زیاترن به‌هۆی كه‌می ئاست ومه‌ودای بینینه‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.