Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 17:05

به‌وێنه‌ ... پێشبڕکێی 2 ئۆتۆمبێل له‌ شه‌قامی 100 مه‌تری قوربانى لێکه‌وته‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%

فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت، شه‌وى رابردوو پێشبڕكێیه‌ك  له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری كۆتایی پێهات .

ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت: كاتژمێر 7:30 شه‌وی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی مارسیدسی تایبه‌ت له‌شه‌قامی نێوان 40 مه‌تری - 100 مه‌تری نزیك هۆڵی  سه‌عد عه‌بدوڵڵا به‌هۆی پێشبڕكێی له‌گه‌ل ئۆتۆمبلێكی تر كۆنترۆلی له‌ده‌ستدا،  له‌دوای خۆكێشانی به‌ئۆتۆمبێلیكی تر ئینجا خۆی كێشا به‌دووداری واشنتن هه‌ردووكیانی له‌ڕه‌گه‌وه‌ ده‌رهێنا .


 ڕاشیده‌گه‌ێنێت: له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌ شۆفێرو سه‌رنشینی مارسیدسه‌كه‌ به‌سه‌ختی زامداربوون و گواسترانه‌وه‌ بۆنه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن


 فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاندووه‌ ،  بابه‌س بێت پێشبركێ كردن كه‌بۆته‌ دیارده‌یه‌كی زۆر باو له‌كاته‌كانی نێوان خۆر ئاوابون تاكو به‌یانی چونكه‌ كۆتایی زۆربه‌ی پێشبركیكان به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌ ئه‌گه‌ر خراپتریش نه‌بیت  ، چونكه‌ شه‌قامه‌كان شه‌قامی ئاسایین حه‌له‌به‌ی پێشبركێ نین

11

 

11


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.