ئه‌مڕۆ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له رۆژى دووه‌مى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كيم، سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه كۆبوويه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆك بارزانى لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگه‌ياند: هاتووين بۆ ئه‌وه‌ى بيروڕا له باره‌ى پرسه‌كان ئاڵوگۆڕ بكه‌ين و به‌يه‌كه‌وه چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو كێشه‌كان بدۆزينه‌وه.
هەروەها سەرۆك بارزانی رایگەیاند: ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌م ده‌ربڕينى هاوكارى و پشتيوانييه بۆ حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران، عادل عه‌بدولمه‌هدى و راوێژكردنه له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان و من گه‌شبينم چونكه ده‌رفه‌تى نوێ و روانگه‌ى نوێ و ره‌وشێكى نوێ ده‌بينم.
هه‌روه‌ها رایگەیاند: ئه‌وه‌ش هێز و هيوامان ده‌داتێ، كه ئێمه بتوانين به‌يه‌كه‌وه هاوكار بين بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
سەرچاوە/ كوردستان 24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.