دوای نیوەرۆی ئەمرۆ هەینی لە ناحیەی مەلاقەرە سەر بە قەزای مەخموور تەرمی هاوڵاتیەك دۆزرایەوە .
پەیامنێری كوردستان تیڤی پێی راگەیاندین كە هاوڵاتیانی ناحیەی مەلاقەرە تەرمی هاوڵاتیەك نەناسراو دەدۆزنەوە كە گومان دەكرێت بەهۆی لافاو خنكابێت .
دوای دۆزینەوەی تەرمەكە ئاگاداری دەزگای ئەمنی ناوچەكە كراوەتەوە و دەست بەجێ گەیشتوونەتە شوێنەكە و لێكۆڵینەوەیان دەست پێكردووە و تەرمەكەیان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری هەولێر كردووە بۆ ناسینەوەی ناسنامەی هاوڵاتییەكە و هۆكاری مردنی .
پەیامنێر/ كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.