شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەشداری کۆنگرەی دیالۆگی نێوان حزبی شیوعی چینی و پارتە سیاسیەکانی وڵاتانی عەرەبی لە وڵاتی چین کرد.
هیوا ئەحمەد مستەفا بە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی حزبی شیوعی چینی بەشداری کۆنگرەی دیالۆگی نێوان حزبی شیوعی چینی و پارتە سیاسیەکانی وڵاتانی عەرەبی لە وڵاتی چین کرد.
لە میانەی کۆنگرەکە کە بە ئامادەبوونی گەورە بەرپرسانی حکومی و سەرکردایەتی حزبی شیوعی بەڕێوەچووو.
وتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن هیوا ئەحمەد مستەفا خوێنرایەوە هەر لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا شاندی پارتی بە جیا چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندە بەشداربووەکان ئەنجامدا و دواتریش بە بەشداری شاندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ شاندی حزبی شیوعی چینی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.