وڵاتی ئۆكرانیا ئاسانکاریی بۆ پێدانی ڤیزا بە هاوولاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات، باڵوێزی ئهو وڵاتهش ئاشكرای دهكات پهیوهندیهكی توندوتۆڵیان لهگهڵ ههرێمی كوردستان ههیه .
ڤیکتۆر نیدۆپاس، باڵیۆزی ئۆکرانیا لە عێراق بە (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، سەنتەرێکی ڤیزایان لە ھەولێر کردووەتەوە و چیتر پێویست ناکات خەڵکی کوردستان بۆ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی بەغدا بکەن.
ڤیکتۆر نیدۆپاس، باڵیۆزی ئۆکرانیا لە عێراق گوتیشی: سەنتەرێکی ڤیزایان لە ھەولێر کردووەتەوە و چیتر پێویست ناکات خەڵکی کوردستان بۆ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی بەغدا بکەن، پێشتر ئۆکرانیا و کوردستان پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان ھەبووە و ئامانجمانە ئەو پەیوەندییانە زیندوو بکەینەوە.
ئهمهش لهدوای ئهوه هات بەپێی راگەیەندراوێک، رۆژی چوارشەممە 21/11/2018، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڤیکتۆر نیدۆپاس، باڵیۆزی ئۆکرانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری، کردووە.
لە کۆبوونەوەیەکدا، مسرور بارزانی و ڤیکتۆر نیدۆپاس تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەکان و پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئۆکرانیایان کردووە و جەختیان لە فراوانکردنی ئەو پەیوەندییانە بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاسایش، بازرگانی و وەبەرھێناندا کردووەتەوە.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، مەسرور بارزانی ھیوای بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەولێر و کیێڤی خواستووە و ھانی باڵیۆزی ئۆکرانیایداوە کار بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکی بەھێز بکات، کە لەبەرژەوەندی ھەردوولادا بێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە و مەسرور بارزانی رایگەیاندووە، چاومان لەوەیە قۆناغی سەخت و دژواری پەیوەندییەکان تێپەڕێت و لە چوارچێوەی دەستوور و هابەشیی راستەقینە، عێراق بەڕێوە ببردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.