Erbil 8°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 23:28

سه‌رۆک بارزانی له‌لایه‌ن نوری مالیکی پێشوازی لێکرا

ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی عێراق كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ درێژی دیدارو كۆبوونه‌وه‌كانی كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆك بارزانی له‌لایه‌ن نوری مالیكی پێشوازی لێكرا.

له‌ درێژی دیدارو كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكى په‌رله‌مان  و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشوازی لێكراو له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.

سەرۆک بارزانی لە بەغدا چووە ماڵی نووری مالیکی و هەر لەوێش ئێوارەخوانێک بۆ سەرۆک بارزانی و شاندەکەی لەلایەن نووری مالیکییەوە رێکخراوه‌.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هادى عامرى، سه‌رۆكى ئیئتیلافی فه‌تح و ئه‌میندارى گشتی ڕێكخراوى به‌در، به‌شدارى كرد.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ سه‌رۆك بارزانى سه‌ردانى به‌غدای كرد و تاوه‌كو ئێستا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی دیداری ئه‌نجامداوه‌.

میدیا عێراقییه‌كان به‌گرنگییه‌وه‌ باس له‌و سه‌ردانه‌ى سه‌رۆك بارزانى بۆ به‌غدا ده‌كه‌ن و پێیانوایه‌، هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ باشتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.