له به‌غدا سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ فالح فه‌یازى سه‌رۆكى پێشووی ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى كۆبووه‌وه و به‌گوێره‌ى به‌یاننامه‌یه‌كى نووسینگه‌ى فه‌یاز هه‌ردوولا دووپاتیان له‌سه‌ر هاوئاهه‌نگى و ماتمانهى هاوبه‌ش كردووه‌ته‌وه.
له درێژی دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له به‌غدا سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ فاڵح فه‌یاز كۆبووه‌وه .
نووسینگه‌ى فاڵح فه‌یاز له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسى له‌وه كردووه، سه‌رۆك بارزانى و فه‌یاز دووپاتیان له سه‌ر هاوئاهه‌نگى نێوان حكوومه‌تى ناوه‌ندى و حكوومه‌تى هه‌رێم كردووه‌ته‌وه، بۆ بووژاندنه‌وه‌ى وڵات.
فه‌یاز به پێویستى زیانیوه ئه‌م كه‌شه ئه‌رێنیه‌ى هه‌یه به‌كاربهێنرێت بۆ روحى ماتمانهى نێوان هه‌ردوولا له پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه ههڵپهسێندراوهكان.
له لێدوانێكدا سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: ئامانجی سەردانەکەی من بۆ بەغدا بۆ پشتگیریکردنی به‌هێز له حكوومه‌تی نوێی داهاتوو و لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، زۆر خۆشحاڵ بووم چاوم بە برای بەڕێزم فاڵح فه‌یاز کەوت.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه سه‌رۆك بارزانى سه‌ردانى به‌غدای كرد و تاوه‌كو ئێستا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی دیداری ئه‌نجامداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.