بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی زاخۆ ئاشكرایكرد لهماوهی ئهمساڵدا 120 کەس لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددهی هۆشبهر دهستگیركراون.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامهوانیدا، هۆبەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئاسایشی زاخۆ رایگەیاند: لە ماوەی ئەمساڵدا 120 کەس لەسەر لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون، زۆربەیان خەڵکی دەڤەرەکەن، خەڵکی دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.
هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ئاماژە بۆئەوە دەکات بەشی زۆری ئەوانەی دەستگیرکراون گەنجن، بە گشتی تەمەنیان دەگاتە نێوان 17 تا 65 ساڵی، هەردوو رەگەزیش لەنێو دەستگیرکراوەکاندا هەن.
هۆبەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی زاخۆ سهرنجی بۆ ئهوهش راكێشاوه كه "بەکارهێنانی و بازرگانیکردن پێی لە هەرێمی کوردستان بووەتە دیاردە، ئەو ماددەیەش لە دەرەوەی سنووری کوردستان دێتە نێو هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بەبڕی ئەو ماددە هۆشبەرانەی لە ماوەی ئەمساڵدا دەستیان بەرسەرداگرتووە، هۆبەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە زاخۆ رایگهیاند: بڕەکان و حاڵەتەکان جۆراوجۆرن، هەر جارەو بڕێک دەستی بەسەرداگیراوە، بەڵام بەگشتی دیارنییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.