به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، پێیان باش بوو حزبی شیوعی به‌شداری له حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمدا بكردایه، له باره‌ی كۆمه‌ڵیش ده‌ڵێت: چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە عارف تەیفور سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە پارێزگاكانی سلێمانی و ھەڵەبجە، لە میانی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیدا رایگەیاند كە حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان قەیرانی دارایی چارەسەر دەكات.
عارف تەیفور دوای ئەوەی بەسەرۆکایەتی شاندێكی پارتی سەردانی حزبی شیوعی كرد، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هیچ ئەجێندایەكی سیاسی دیاریکراو لە پشت سەردانەکەی ئێمە بۆ لای حزبی شیوعی نەبووە، بەڵكو پێشتر زنجیرەیەك دیدار و سەردانمان لە شاری سلێمانی ئەنجام داوە و دەبوایە ئەم سەردانە زووتر بكرایە.
عارف ته‌یفور، گوتیشی: حزبی شیوعی بڕیاریداوه به‌شداری له‌حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێم نه‌كات، ئێمه‌ش داوامان لێنه‌كردن پاشگه‌زببنه‌وه، به‌ڵام پێمانخۆش بوو له حكوومه‌ت به‌شداربن.
سه‌باره‌ت به سەردانەكەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا، عارف تەیفور رایگه‌یاند" سەرۆك بارزانی سەردانێكی دیکەی لەبەردەمە بۆ دەرەوەی وڵات، بەڵام پێی باش بوو ئەو سەردانە بۆ بەغدا بە زنجیرەیەك كۆبوونەوە ئەنجام بدات.
سه‌باره‌ت به‌به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له حكومه‌ت و سه‌ردانی پارتی بۆلای ئه‌و حزبه عارف ته‌یفور وتی: ئێمه پێمانباشه هه‌موولایه‌نه‌كان به‌شداریی له حكومه‌ت بكه‌ن به‌تایبه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌ڵام ئه‌وان هیچ ئاماده‌ییه‌كیان ده‌رنه‌بڕیوه بۆ به‌شداریكردنیان، ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی بۆچۆنیان ده‌كه‌ین.
راشیگه‌یاند: دانوستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت دهستیپێكردوهو به‌رده‌وامیشده‌بێت، ئه‌و شانده‌ی پێشتر سه‌ردانی یه‌كێتیی و گۆڕانی كردبوو له‌كۆبوونه‌وه‌كان رازیبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.