له‌به‌غدا هادی عامری سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح پێشوازی له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كرد.
به‌رێز مه‌سعود بارزانی، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح كۆبووه‌وه و دواتریش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد.
سەرۆک بارزانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەگەڵ رێبەری هاوپەیمانیی فەتح رایگەیاند: بۆ پشتگیریکردنی ئەو هەلە نوێیەی لە عێراق هاتووەتە پێشەوە، سەردانی بەغدام کردووە.
سەرۆک بارزانی لە کۆنگرەیه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئامانجی سەردانەکەی بۆ بەغدا ئاشکرا کرد و گوتی: سەردانی من بۆ بەغدا بۆ گەیاندنی پەیامێکە بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ پشتگیریکردنی ئەو هەلە نوێیەی لە عێراق بۆمان هاتووەتە پێشەوە و، پشتگیری‌کردن لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق. باشیش بوو کە چاوم بە برای بەڕێزم هادی عامری کەوت.
گوتیشی: ئامانجیشمان ئه‌وه‌یه باشترین رێگه بدۆزینه‌وه بۆ دروستكردنی متمانه و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و به‌پشتیوانیی هه‌موولایه‌ك ئه‌و رێگرییانه‌ش تێده‌په‌ڕێنین تا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا بنیاد بنێین كه له خزمه‌تی سه‌رجه‌م گه‌لانی عیراقدا بێت.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا هادی عامری رایگه‌یاند كه هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی دۆخی رابردوو ده‌ده‌ین و ئێستاش سورن له‌سه‌ر بنیادنانی عێراقێكی به‌هێز و به‌توانا، پێشمه‌رگه و سوپای عیراق و حه‌شد پێكه‌وه له یه‌ك سه‌نگه‌ری دژی داعشدابوون، ئێستاش هیواخوازین ئه‌م جه‌نگه‌ی ئێستاشمان دژی تیرۆر و گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام بێت.
هەروەها هادی عامری، رێبەری هاوپەیمانیی فەتح لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە بەغدا رایگەیاند چاومان لەوەیە پێکەوە داهاتوویەکی گەشمان هەبێت و کێشەکانی نێوانمان بە رۆحییەتی برایانە چارەسەر بکەین... هیوادارم ئەم جەنگەمان دژی گەندەڵکاران بەردەوام بێت و، عێراق بنیاتبنرێتەوە، ئومێدەوارین ساڵی داهاتوو ساڵی گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکان بێت و ئەم سەردانەی بارزانی دەرگایەکی نوێ بکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.