نووسه‌ر ئاكۆ شارۆشی، كتێبێك له‌باره‌ی ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ندی ئاوازدانه‌ر جاسمی ساز به ناونیشانی(هونه‌رمه‌ندێك له خه‌می نیشتماندا) بڵاو ده‌كاته‌وه‌و ده‌یخاته بازاڕه‌وه.
ئه‌و نووسه‌ره رایگه‌یاند: پێویست و گرنگ بوو كه ئاوڕێك له ژیان و به‌رهه‌مه‌كان و خزمه‌ت و ماندووبوونی هونه‌رمه‌ندی به‌توانا و ئاوازدانه‌ر (جاسمی ساز) بدرێته‌وه، هه‌ربۆیه ئه‌و ئه‌ركه‌م خسته سه‌ر شانی خۆم و ده‌ستمكرد به نووسینی ئه‌م كتێبه. كتێبه‌كه بریتییه له 211 لاپه‌ڕه و به تیراژی1000 دانه‌یه‌و، گوزارشت له ژیان و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان و شیعر و ئاواز و سرووده نیشتمانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی ئاوازدانه‌ر جاسمی ساز ده‌كات.
جێی باسه كه ئه‌م كتێبه‌ی نووسه‌ر، چاپی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ(2018)یه و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی چاپی كردووه‌و ئه‌مه شه‌شه‌مین كتێبی نووسه‌ره
ئا/ شكۆ كه‌ناری
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.