وه‌ك نیگار كێش ده‌ڵێت : ”له نێوان من و ئاو باران و ره‌نگ هیچ لێك ترازانێك نییه، لای من ئاو هاوكارێكی گرنگتره له فڵچه له په‌رش و بڵاوه‌پێكردنی ره‌نگه‌كان له هه‌ردوو كه‌ره‌سته‌ی ئه‌كریلیك و ره‌نگی ئاوی“.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه به چاودێری و ئاماده‌بوونی (د.پشتیوان سادق) وه‌زیری په‌روه‌رده، پێشانگای نیگاركێشی مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیاری په‌روره‌ده‌یی فه‌یسه‌ڵ عوسمان له هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر كرایه‌وه. له‌م پێشانگه‌یه‌دا كه (٥١) تابلۆی زه‌یتی و ئاوی تێدا نمایش كرا، نیگاركێش به فڵچه دیمه‌نه جوانه‌كانی سروشتی كوردستان و ژنی كوردی نه‌خشاندبوو و هه‌وڵی دابوو ژیانی كۆن دووباره بۆ نه‌وه‌ی نوێ نمایش بكاته‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش قوتابیانی چه‌ندین قوتابخانه به‌شداربوون له پێشانگهكهدا.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.