لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، دیار باجەلانی لێپرسراوی فەرمانگەی کارەبای بەکرەجۆ رایدهگهێنێت ، کارکردن لە وێستگە سوتاوەکە بەکرەجۆ بەردەوامە زیاتر لە 50٪ تەواو بووە و بەتەواوبوونیشی كیشەى ئۆڤەر لۆدى فیدەرەکانی164+165+166+181+182 بەکرەجۆ چارەسەر دەبێت۰
وتیشی: ئەم ویستگەیە 4 فیدەرى تازەی لێوەدەردەجێت و كارەبا چەند گەڕەکێکی بەکرەجۆ دابین دەکات وئۆڤەر لۆدى فیدەرى نامێنێت ۰
هەروەها وتیشی : وەك فەرمانگەی بەکرەجۆ فیدەركانمان ئامادەن چاوەڕوانى تەواوبوونی وێستگەکەین ۰
ئاماژەی بو ئەوەش کرد تا تەواو بوونی ویستگەکە کێشەی ئۆڤەرلۆدی فیدەکانی164+165+166+181+182 بۆ ماوەى دوو مانگ بۆ بەرنامه ئەو فدرانە (ئۆن لۆد) بەكار دەهێنین بۆیە تا تەواو بوونى وێستگەکە هاکارمابن و لە کێشەمان تێبگەن۰
ڕاشیدهگهیهنن هاولاتیانیش دەکەین پرۆژەی دروستکرنی وێستگەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی ووزە سەرپەرشتی دەکرێت هیچ پەیوەدنی بە فەرمانگەی کارەبای بەکرەجۆوەنیە ۰ ئێمه کارەبای بەکرجۆ فیدرەركانمان ئامادەن وچاوەڕوانى تەوابونى ویستگەکەین۰
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.