Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:51

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و عادل عەبدولمەھدی دەستیپێکرد

په‌یامنێری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%


په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى  گه‌یشته‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن  عادل عەبدولمەھدی  پێشوازی لێكرا.


په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕاشیگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بارزانى و عەبدولمەھدی ده‌ستى پێكرد  ، له‌گرنگترین خاڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌  پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا  باس و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت

 

نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 22 ى 11 ى 2018  سه‌رۆك بارزانی گه‌یشته‌  به‌غدا له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و هادی عامری ، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و چه‌ندین به‌رپرسێكی دیكه‌ی عێراق، پێشوازی له‌سه‌رۆك بارزانی و شاندی یاوه‌ری كران.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.