حكومه‌تی عێراق بڕیایداوه به یه‌كخستنی پێناسه‌ی گومرگی له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی عادل عهبدولممههدی ، له دانیشتنی دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر یه‌كخستنی پێناسه‌ی گومرگی له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بكرێت بۆ هاتووچۆ و لابردنی بازگه و به‌ربه‌سته‌كان له‌نێوان پارێزگاكاندا.
له رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاساكان و پێشهاته نوێكان له‌باره‌ی سیاسه‌ت و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات.
ئاماده‌كردنی/ رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.