سیستمی به ئهلیكترۆنییكردنی كوالێتی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و سیستمه‌كه به سێ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له قۆناغی یه‌كه‌مدا مامه‌ڵه‌كان به‌ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت و له قۆناغی دووه‌میشدا ئه‌و سیستمه له كۆگاكان و ده‌رمانخانه‌كان داده‌نرێت و له كۆتا قۆناغیشدا بۆ زانینی نرخی ده‌رمان و شوێنی ده‌ستكه‌وتنی ده‌رمانه‌كه ئه‌پڵیكه‌یشنێك له‌سه‌ر مۆبایلی هاووڵاتیان داده‌نرێت.
وەزارەتی تەندروستی سیستەمی بەئەلیکترۆنی کردنی کوالێتی کۆنترۆڵی دەرمانی ڕاگەیاند، ئەمەش لە دریژەی پڕۆژەی چاکسازیەکانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هات له‌دوای ده‌ركردنی چه‌ند بریارێك بۆ دەرمانی کوالێتی باش و کۆنترۆڵکردنی هێنانی دەرمان دێت.
ئه‌مرۆ دكتۆر ڕێکەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند بەئەلیكترۆنی سیستەمی كوالێتی دەرمان بەهاوكاری ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دراوە و سیستەمەكە داتابەیسێك لەخۆ دەگرێ بۆ كوالێتی ئەو دەرمانانەی دەهێنرێنە كوردستان.
گوتیشی ، لەساڵی 2012 ئەو كاتەی كوالێتی كۆنترۆڵ دامەزرا وەزارەتی تەندروستی توانای پشكنینی حەبێكی پاراستۆڵی نەبوو، بەڵام ئێستا دەرمانێكی زۆر رۆژانە پشكنینی بۆ دەكرێ و لەمەودوا هەموو مامەڵەیەكی دەرمان لە تاقیگەو گومرگەكان و فڕۆكەخانەكان و كۆمپانیاكانی دەرمان لە ژێر كۆنتڕۆڵی ئەو سیستمە دەبێت و هیچ كەسێك بۆی نییە لە دەرەوەی ئەم سیستمە مامەڵە بە دەرمان بكات.
لای خۆشیه‌وه وه‌ته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا نرخ له‌سه‌ر ته‌واوی ده‌رمان داده‌نێین هه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك گرانتر بفرۆشێت تووشی سزای یاسایی تون ده‌بێته‌وه ، ئێستا 5600 جۆری ده‌مان نرخه‌كه‌ی بۆ دانراوه، ئه‌وانی كه ماوان ئه‌وانیش نرخیان بۆ داده‌نرێت.
ئاماژەی بەوەشدا لەدرێژەی كارەكانی سیستەمەكەش دانانی دەرمان لەكۆگا دەبێت و لەگەڵ لەقۆناغی سێیەمیش ئەپڵیكەیشنێك بە زمانی كوردی دەبێت. لەسەر مۆبایلی هاوڵاتیان دادەنرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان كاتێك پێویستیان بە دەرمانێك دەبێت لە رێگەی مۆبایلەكانیانەوە بزانن كە دەرمانەكە لە چ دەرمانەخانەیەك دەست دەكەوێت و نرخەكەی چەندەو دەرمانەكە كاریگەرییە لاوەكییەكانی چییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.