Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 21:47

بکوژی بەڕێوەبەری ئاوی ناڵپارێزی دەستگیرکرا

بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە رۆژی 15ی 10/ 2018، كوژرا
کوردستان TV
#7
100%


پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی بكوژی بەڕێوەبەری پێشوی ئاوی ناڵپارێزی راگەیاندو دەشڵێت: تۆمەتبارەكە ناوی (ه. س.ر)و دانیشتوی ناحیەی ناڵپارێزە. دووشەممە 15ی 10ی 2018، بەڕێوبەری ئاوی ناحیەی ناڵپارێز تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، بەفەرمانی دادوەرو پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كەسێكیان دەستگیركرد كە تۆمەتبارە بەكوشتنی بەڕێوەبەری پێشوی ئاوی ناحیەی ناڵپارێز.

رونیشكردۆتەوە: هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كەسێكیان دەستگیركرد كە لەپێنجوێن فەرمانی دەستگیركردنی هەبووەو تۆمەتبارە بەكوشتنی بەڕێوەبەری ئاوی ناحیەی ناڵپارێز.

ئەوەشخراوەتەڕوو: تۆمەتبارەكە ناوی (ه. س.ر) دانیشتوی ناحیەی ناڵپارێزە، كە تۆمەتبارە بەكوشتنی (ا. ا.ع) بەڕێوەبەری ئاوی ناڵپارێزو لە ئێستادا تۆمەتبارەكە بەفەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی بەندە.

بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە رۆژی 15ی تشرینی یەكەمی 2018، بەڕێوەبەری پێشوی ئاوی ناحیەی ناڵپارێز كوژرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.