Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 23:33

بەبەشداری زیاتر لە 100 کۆمپانیا پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر کرایه‌وه‌

تایبەته‌ بە خۆراك
کوردستان TV
#7
100%


له‌ هەولێر بەبەشداری زیاتر لە 100 كۆمپانیا پێشانگایەكی تایبەت بە خۆراك كرایەوە.

لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر ، ئەمڕۆ چوار شەممە 21/11/2018 بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت پێشانگایەكی تایبەت بە ماددە خۆراكییەكان و ئامێرە كشتوكاڵییەكان، بە بەشداری زیاتر له‌ 100 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی كرایەوە.

بەدیع محەمەد، جێگری سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بە له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی راگەیاند، كردنەوەی هەر پێشانگایەك گرینگی خۆی هەیە لەهەر بوارێك بێت، خۆراك و ئامێرە كشتوكاڵییەكان گرینگی خۆیان هەیە بۆ زیاتر پەرەپێدانی كوالێتی ماددە خۆراكییەكان و نیشاندانی چەندین ئامێری كشتوكاڵییەكان و ناساندنیان بۆ ناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆ كارگە پیشەسازی و كشتوكاڵییەكان.

ئەوەشی خستەڕوو، 103 كۆمپانیا بەشداریان كردووه لە 70%ی كۆمپانیاكان توركین و ئەوانەی تریش ئێرانی، عێراقی و ناوخۆیین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پێشانگاكە لە 11/21 تا 11/24 واتە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.

 

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.