Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 14:15

هاندەرێکی یانەی سەیدسادق گیانی لەدەستدا

تووشی ڕووداوی هاتوچۆ ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%

گه‌نجێك بۆ بینینی یاری به‌ره‌و یاریگا ده‌چوو تووشی رووداوی هاتووچۆ ده‌بێت ده‌ست به‌جێ گیان له‌ده‌ستدا.

ئەمڕۆ گەنجێک بۆ بینینی یاری نێوان سەیدسادق و گارە، باماتۆڕە بەرەو یاریگا بەڕێدەکەوێیت، بەر لەگەیشتنی بە یاریگاکە، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ ده‌بێت و گیان لەدەست دەدات .

سەلام حەمەعلی کارگێڕی ئیشگری نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند ، گەنجەکە ناوی ئوسامە ئیدریسەو تەمەنی 18 ساڵە و بەمردوویی گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان .

هه‌روه‌ها کەسوکارەکەی پێیان ڕاگەیاندووە لەنزیک سەرچاوەی ئاوی حەسار  نزیك یاریگای گشتی سەیدسادق تووشی ڕووداوی هاتوچۆبووە بووەو پێش بیگه‌یه‌ندرێته‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.