Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 19:39

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە

ئاماژه‌ بۆ مووچه‌ی‌ په‌رله‌مانتاران و ڕاوێژكارانی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق كردووه‌
کوردستان TV
100%


له‌ (89%)ی بودجه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بۆ بودجه‌ ده‌ڕوات و هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ته‌نها ئەمساڵ (208) ملیار دینار بۆ مووچه‌ی‌ په‌رله‌مانتارو فه‌رمانبه‌رو راوێژكارانی‌ په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌.

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، به‌یاننامه‌یه‌كی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌و میدیا عێراقییانه‌ی‌ ئاماژه‌ بۆ مووچه‌ی‌ په‌رله‌مانتاران و ڕاوێژكارانی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق كردووه‌.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا سەرسوڕمانی خۆی نیشانداوە سەبارەت بە کردنە ئامانجیان  بە ئەنقەست لە لایەن هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە، کە بەردەوام باسی موچە و دەستکەوت و ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران دەکەن و زۆرجار بەشێوەیەکی دوژمنکارانە قسەی لەسەر دەکرێت بۆ مەبەستی سیاسی گوماناوی بەکاردەهێنرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "هەندێک لە ڕاگەیەندکاران بە دەست ئەنقەست یان هەروا خۆیان تێکەڵ بە جەنگێکی دەروونی  و پڕوپاگەندەیی کردووە لە دژی پەرلەمان و هەندێک میدیاش لێکدانەوەی خەیاڵاویان بۆ قسەکانیان دروستکردووە و وا ڕاهاتوو کە لە ئاوی لێڵدا مەلەبکەن، بە تایبەت دوای ئەوەی پەرلەمان سەرکەوتوو بوو لە ڕزگارکردنی پرۆسەی سیاسی لە میانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و متمانەدان بە حکومەتی نوێ و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ، بە مەبەستی وەدیهێنانی پێشکەوتن و بەرقەرارکردنی دخۆی سیاسی و  ئەمنی".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بابەتی کرێی خانووی پەرلەمانتاران یاری پێکراوە و وێنەیەکی ناڕوون خراوەتە روو، بە تایبەت ئەو 3 ملیۆن دینارەی کە دیاریکراوە دەخرێتە ژێر ڕێوشوێنی ئیداری و یاسایی پێویستەوە، نەک بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بدرێت، بە تایبەت کە زۆربەی ئەو دەرخستانەش کە پێشکەشکراون بۆ کرێی خانوو، هیچیان نەگەیشتووەتە ٣ ملیۆن دینار.

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان ڕوونکراوەتەوە، بودجەی ساڵی 2018ی پەرلەمان گەیشتووەتە234  ملیار و 477 ملیۆن دیناری عێراقی، دەروازەی موچەش لە یاسای بودجە بە 208 ملیار و 651 ملیۆن مەزەندە کراوە، ڕێژەی بودجەی پەرلەمان 89% لە کاتێکدا بودجەی گشتی فیدراڵی ساڵی 2018 بە 104 تریلیۆن و 158 ملیار دینارە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە موچەی پەرلەمانتار 7 ملیۆن دینارە نەک وەک هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن کە باس لە 25 ملیۆن و 35 ملیۆن دەکەن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان ئاماژەی بەوەکردووە، پەرلەمان کاتێک یاسای پەرلەمان و پێکهاتەکانی پەسەند کردووە، بۆ ڕێکخستن و بەڕێکردنی ئەرکەکانی پێکهاتەکانی بووە و لەوەشدا رەچاوی ئالیەت و شێوازە پەسەندکراوەکانی ئاشکرای ناو یاسا بووە، کە هیچ جۆرە ئیمتیازاتێکی تیا لەبەرچاو نەگیراوە، وەک هەندێک پروپاندەی بۆ دەکەن، داواشی لە میدکان کرد لەبەر پاراستنی ڕاستگۆی متمانەی خۆیان بە وریاییەوە هەواڵەکانی تایبەت بە پەرلەمان بگوازنەوە، بە پێچەوانەوە پەرلەمان ناچار دەبێت روو لە دادگا بکات بۆ بەرپەرچداندانەوەی ئەو کەسانەی کە ئەو بە "بوغزاوی" ناویبردوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.