ن/ ئازاد ئیسماعیل
رێویه‌ك له‌ڕۆخی ڕوبارێك وه‌ستا بوو ،ده‌یوست بپه‌ڕێته‌وه بۆ لاكه‌ی تر به‌ڵام ،ده‌ترسا له‌ئاوه‌كه چونكه نه‌یده‌زانی قولایی ئاوه‌كه چه‌نده ؟بۆیه لهحوشترێكی پرسی كه‌تازه لهڕووبارهكه پهڕیبۆه ووتی ئه‌رێ قوڵایی ئه‌م ڕووباره چه‌نده ؟ حوشتریش ووتی قوڵایی ئاوه‌كه تاسه‌ر چۆكانه .
پاشان ڕێوی خۆی هه‌ڵدایه ناو ئاوه‌كه نقوم بوو زۆر به‌زحمه‌ت توانی خۆی ڕزگار بكات خۆی بگه‌ینێته سه‌ر به‌ردێك له‌ناو ڕووباركه بۆیه به‌سه‌ر حوشتر هاواری كرد ووتی :ئه‌ی تۆ نه‌تووت ئاوهكهتاسهر چۆكانه له‌وه‌ڵامدا حووشتڕ ووتی به‌ڵێ تا سه‌ر چۆكی من بوو.
بۆیه كاتێك ڕاویژ ده‌كه‌ی به‌یه‌كێك سه‌باره‌ت به‌شتیك كه‌په‌یوه‌ندی به‌ژیانی خۆته، چونكه ئه‌و به‌گوێره‌ی ئه‌زموونی ژیانی خۆی وه‌ڵامت ده‌داته‌وه، كه بۆخۆی سوودی هه‌بوه بۆیه چاره‌سه‌ره‌كان بۆ ئه‌و گونجاوه به‌ڵام له‌وانه‌یه بۆكه‌سێكی تر گونجاو نه‌بێت.
كوردستان تیڤي/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.