راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، چاومان له‌وه‌یه قۆناغی سه‌خت و دژواری په‌یوه‌ندییه‌كان تێپه‌ڕێت، كه پێشتر هه‌بوو.
ئه‌مڕۆ 21/11/2018، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ڤیكتۆر نیدۆپاس، باڵیۆزی ئۆكرانیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌كان و په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و ئۆكرانیا تاوتوێكرا و جه‌خت له فره‌وانكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئاسایش و بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا كرایه‌وه.
مه‌سرور بارزانی هیوای به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی خواست و هانی باڵیۆزی ئۆكرانیایدا له میانه‌ی بوونی دیپلۆماسیان له هه‌ولێر كار بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز بكات، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادا بێت.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو، له‌وباره‌وه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و هاوبه‌شی راسته‌قینه له به‌ڕێوه‌بردن و بڕیاره‌كاندا هیوای ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی عێراق خواست و رایگه‌یاند، چاومان له‌وه‌یه قۆناغی سه‌خت و دژواری په‌یوه‌ندییه‌كان تێپه‌ڕێت، كه پێشتر هه‌بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.