Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:03

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیرکردنی سه‌ربڕێکی داعشیی له‌که‌رکوک راگه‌یاند

له‌ ناوچه‌ی حه‌ی واست
کوردستان TV
#7
100%

لیوا سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌راگه‌ینراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ئاراسته‌ی میدیا عێراقییه‌كان كراوه‌ رایگه‌یاندووه‌: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و ده‌زگای دژه‌ تیرۆر توانیویانه‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ی حه‌ی واست له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیر بكه‌ن.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌: ده‌ستگیركراوه‌كه‌ به‌ سیفه‌تی سه‌ربڕ له‌ رێكخستنه‌كانی داعش له‌كه‌ركوك كاری كردووه‌و دوای ده‌ستگیركردنه‌شی دۆسییه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌.

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چه‌كدارانی داعش له‌ شێوه‌ی گرووپی جیاجیا گه‌راونه‌ته‌وه‌ ده‌وروبه‌ی كه‌ركوك و شه‌وانه‌ش چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ئاماده‌كردنی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.