عوسمان غانمی ، سوپاسالاری عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئه‌منی شاره‌كه گه‌یشته موسڵ.
له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌ر یه‌ك لهعهبدولئهمیر یاره‌ڵڵا ، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و گه‌وره ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ، یاوه‌ری سوپاسالاری عێراقن.
هه‌رله‌و سه‌ردانه شانده هاوبه‌شه‌كه سنووری نێوان عێراق و سوریا به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه.
دوێنێ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، دووپاتیكرده‌وه، كه شاری مووسڵ له مه‌ترسیدایه و شانه‌كانی تیرۆر له‌و شاره سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
هاوكات ئه‌سیل نوجه‌یفی، پارێزگاری پێشووی موسڵ، پشتگیری له لێدوانه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در كرد‌و رایگه‌یاند: به‌ر له‌وه‌ی هه‌موو شتێك له‌ده‌ست ده‌ربچێت، موسڵ پێویستی به رزگاركردن هه‌یه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.