لهئاگاداریهكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى هاتووچۆی سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، لەگەڵ دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی (2018 – 2019) تێبینی هەندێك حاڵەتی هاتووچۆكردن بە قوتابیان دەكرێت بە شێوەیەكی بەدەر لە یاساو ڕێنماییەكانی هاتووچۆو سەلامەتی قوتابیان، بەجۆرێك ئەو حاڵەتانە بەپێشێلكارییەكی زەقی مافەكانی منداڵان هەژماردەكرێت، لەوانە حاڵەتی هەڵگرتنی ژمارەیەكی زۆر لە قوتابی لە ناو یەك ئۆتۆمبێل یان دانانی قوتابیان لەناو صندوقی ئۆتۆمبێلەكان، بە مەبەستی پاراستنی ژیانی منداڵەكانو مافەكانیانو بنبڕكردنی ئەم حاڵەتە نەخوازراوانە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەكاتەوە كە قوتابیان دەگوازنەوە بۆ قوتابخانەكان، بەهیچ شێوەیەك نابێت قوتابی زیادە لەڕێگە پێدراو هەڵبگرن یاخود قوتابیان بخەنە ناو صندوقی ئۆتۆمبێلەكان، ئەگەر نا دووچاری لێپرسینەوەی یاسایی توند و سزای دارایی دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات هەر حاڵەتێكی لەو جۆرەیان بینی پەیوەندی بە كۆنترۆڵی هاتووچۆ ژمارە (188) وە بكەن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.