Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:18

هاتوچۆی هه‌ولێر: پاراستنی گیانی مرۆڤه‌کان گرنگتره‌ له‌جوانکاری مه‌ڕه‌کان

له‌لایه‌ن خه‌لكانی نه‌فس نزم خه‌ریكه‌ فسفۆره‌كان نامێنن
کوردستان TV
#7
100%

فازڵ حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسویه‌تی: ئێمه‌ له‌هاتووچۆی هه‌ولێر به‌به‌رده‌وام ئێستا وله‌پێشوش به‌درێژایی رێگاكان گادریلی راگر داده‌نیین له‌ته‌نیشتی رێگاكان بۆ ئه‌وه‌ی شوفێران بگیرێته‌وه‌ له‌كاتی كۆنترۆل له‌ده‌ستدان و بۆ ئه‌وه‌ی له‌شه‌ویش ته‌نیشتی رێگاكانیان به‌جوانی لێ دیاربێت، فسفۆرمان چه‌سپ كردووه‌ له‌لا ته‌نیشته‌كانی گادریله‌كان .

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: به‌ڵام له‌به‌ر لێكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خه‌لكانی نه‌فس نزم، خه‌ریكه‌ فسفۆره‌كان نامێنن و له‌هه‌مووی سه‌یرتر به‌كارهێنانییه‌تی له‌لایه‌ن شوان و مه‌ڕداره‌كان بۆ جوانكاری مه‌ڕه‌كان.

وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌شپرسێت، تۆ بڵێیت جوانكاری مه‌ڕه‌كان له‌ژیانی مرۆڤه‌كان گرنگتر بێت؟.

ئاماده‌كردنی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.