Erbil 12°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 21:01

به‌وێنه‌ .. پڕۆژه‌یه‌کى نوێ و مۆدێرن له‌ڕێگای هه‌ریر باسرمه‌ قه‌ندیل که‌وته‌ بواری جێ به‌جێ کردن

له‌راگه‌یاندراوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، ڕێگای هه‌ریر باسرمه‌ قه‌ندیل كه‌یه‌كێك بوو له‌رێگَایه‌ ترسناكه‌كان ئێستا ده‌كرێت به‌ڕێگایه‌كی مۆدێرن ، ڕێگای هه‌ریر باسرمه‌ قه‌ندیل ماوه‌ی چه‌ند سالێكه‌ به‌هۆی جێهیشتنیه‌وه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای جێ به‌جێكار ته‌واو نه‌كردنی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی سه‌لامه‌تی تیایدا بووبوه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆروداوه‌كانی هاتووچۆ  


 فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت  ئێمه‌  له‌هاتووچۆی هه‌ولێر هه‌وڵمان دا كه‌ئه‌وه‌ی ده‌كرێت بۆسه‌لامه‌تتركردنی ئه‌م رێگایه‌ بیكه‌ین بۆئه‌وه‌ی چیتر هاوڵاتیان نه‌بنه‌ قوربانی  ، له‌ ئیستا شداله‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هاتووچۆی هه‌ولێر پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ به‌درێژایی رێگایه‌كه‌ جێ به‌جێده‌كریت كه‌پرۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی پرۆفیشنال جێ به‌جێده‌كرێت  ، سه‌ره‌تای چاككردنی رێگایه‌كه‌ش به‌دانانی گادرلی ده‌بل ده‌بێت كه‌ئه‌م جۆره‌ گادرێله‌ ده‌ورێكی زۆر كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌هێشتنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان له‌سه‌ر رێگا له‌كاتی كۆنترۆل له‌ده‌ستدان 


له‌كۆتادا گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێ،ێت  له‌دوای قۆناغی گادرێل هه‌ندێك گۆرانكاری له‌دیزاینی رێگایه‌كه‌ش ده‌كرێت به‌تایبه‌تی له‌م شوێنانه‌ی كه‌رێگای لاوه‌كی رێگا سه‌ره‌كیه‌كه‌ یه‌كتر ده‌گرنه‌وه‌ ئینجا هێلكاری ته‌واوی بۆده‌كرێت

 

11

 

11

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.