رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی WHO رایگه‌یاند، هۆكاری مردنی به‌كۆمه‌ڵی ماسییه‌كانی باشووری عێراق له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌مدا، پیسبوونی ئاوی روباری فوراته به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز.
WHO لهڕاگهیهنراوێكدا ئاشكرای كردووه، نموونه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی هه‌زاران ماسییان تێدا مردبوو، له تاقیگه‌كانی عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردون پشكنینی بۆ ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتووه، ئاوه‌كه رێژه‌یه‌كی به‌رزی كانزا قورسه‌كان و ئامۆنیای تێدایه.
روونكردنه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به راپۆرتی پسپۆڕانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق و WHO داوه كه باس له‌وه ده‌كات ماسییه‌كان به‌هۆی مادده‌كانی ناو ئاوی روبارهوهكهوه ژه‌هراوی بوون و زیانی بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ نییه.
2ی تشرینی دووه‌م له شاری بابل كه به‌دووریی 85 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری به‌غدای پایته‌خت، چه‌ندین ته‌ن ماسیی ناو كێڵگه‌كانی سه‌ر روباری فورات له‌ناوچوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.