لە باخچەى ئاژەڵانی شاری دهۆک کچێکى تەمەن 20 ساڵە لەکاتی هەوڵدان بۆ گرتنی وێنەیه‌كی سێڵفی لەگەڵ شێرێکدا، لەناکاو شێرەکە پەلاماری ده‌دات و برینداری ده‌كات کچەکەش ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌م شاره‌یه له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، دوێنێ شه‌و ئەو كچە سەردانی باخچەی ئاژەڵانی دهۆكی كردووە و ویستوویەتی وێنەی سێڵفی لەگەڵ شێرەكەدا بگرێت، بەڵام شێرەكە هێرشی كردووەتە سەر كچەكە و جەستەیی برینداركردووە.
كچەكە ته‌مه‌نی 20 ساڵه پاش رووداوه‌كه تیمی فریاگوزاری باخچه‌ی ئاژه‌ڵان ده‌گه‌نه شوێنی رووداوكه ده‌ست به جێ كچه‌كه ڕەوانەی نەخۆشخانە ده‌كرێت و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی دهۆك له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
هاوكات پۆلیسی دهۆكیش لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، كەسوكاری ئەو كچە سكاڵایان تۆماركردووە، گەنجێك كە راهێنەری ئاژەڵەكانە لە باخچەكەدا دەستگیركرا، ئەمڕۆ راهێنەرەكە بە كەفالەت ئازادكراوە، بەڵام كەیسەكە بەردەوامە، پۆلیس جەختیشكردوەتەوە چونكە نەدەبوو ئەو راهێنەرە رێگەبدات كچەكە بچێتە ناو قەفەسی شێرەكەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.