Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:02

تەندروستی جیهانیی هۆکاری لەناوچوونی ماسییەکانی عێراق ئاشکرا دەکات

ملیۆنان ماسی ژەهراوی بوون
کوردستان TV
100%


رێکخراوی تەندروستی جیهانیی هۆکاری لەناوچونی ملیۆنەها ماسی لە ناوچەکانی باشوری عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت: بەهۆی بوونی رێژەیەکی بەرز لە کانزای قورس و ماددەی ئامۆنیاوە ماسییەکان لەناوچوون.

ئەمڕۆ سێشەممە 2018/11/20 رێکخراوی تەندروستی جیهانیی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بەپێی نموونەی ئەو ئاوەی کە وەرگیراوە و دواتر پشکنینی بۆ کراوە، دەرکەوتوە پێکهاتەی ئاوەکە رێژەیەکی زۆر لە کانزای قورس و ماددەی ئامۆنیای تێدابووە،  بووەتە هۆی ژەهراویبوونی ئاوەکە و دواتر لەناوچوونی ملیۆنەها ماسی.

هه‌ر بەپێی بەیاننامەکە ئەو ماددانە بۆ ماسی کوشندەیە و ژەهراوییە، بەڵام هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست ناکات.

هەروەها بڕیاریشە ژمارەیەک پشکنینی دیکە بۆ ماسییەکان بکرێت لەبارەی ئەگەری توشبونیان بە ڤایرۆس و بڕیارە ئەنجامی پشکنینەکان هەفتەی داهاتوو دەربچێت.

له‌ مانگی رابردوودا لە پارێزگای بابل و ژمارەیەک شاری خوارووی عێراق بە ملیۆنەها ماسی بەشێوەیەکی کتوپڕ لەناوچوون و ئەوەش زیانی زۆری ماددی بەو کەسانە گەیاند کە سەرقاڵی بارزگانی ماسین.

سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، کە ژەهر فڕێدراوەتە ناو رووباری فورات بەهۆیەوە ملیۆنان ماسی ژەهراوی بوون و سەرئاو کەوتوون و پێنج هاووڵاتیی ئێرانیش بەتۆمەتی ژەهراویکردنی رووبارەکە، دەستگیرکران.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.