بڕیاره ئەم هەفتەیە خاڵە گومرگییەكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ھەڵدەگیرێن ئەمەش بەپێی رێكکەوتنێکی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڵام تائێستا رێکكەوتنەکە لای سەرۆك وەزیرانی عێراقە و بابەتەکە لەسەر واژووی ئەو ماوەتەوە.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، دوای سەردانی شاندی بەغدا بۆ ھەرێمی كوردستان، كە رۆژی دووشەممە بوو، لەگەڵ ھەرێمی كوردستاندا رێككەوتنێكی 28 خاڵییان سەبارەت بە رێنماییەكانی ھاوردە و ناردن و پێناسەی ڕەسمیی گومرگی و لادانی خاڵە گومرگە نایاساییەكان واژۆ كردووە، بۆیە لە دوای واژۆكردنی رێككەوتنەكە، پێویستە دەست بە جێبەجێكردنی بكرێت و رێنمایی پێویستی بۆ دەربكرێت.
هه‌شت مانگ له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر رێگەی کەرکووک - هەولێر، پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی کەرکووک خاڵی گومرگی لەنێوان هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی بۆ کەرکوک دانا، بەپێی دەستوری عیراقیش دانانی خاڵی گومرگی لەنێوان پارێزگاکانی عیراقدا رێگەپێنەدراوە.
ئه‌و خاڵه گومرگیانه زیانمەندی یەکەم لە دانانی خاڵە گومرگییەکان هاووڵاتیان و کاسبکارانن، بەو پێیەی کە لەلایەك جمجۆڵی بازاڕی لاواز کردووەو لەلایەکی دیکەش شتومەك و کاڵاکانیان گران بووە كه بۆ خوارووی عێراق ده‌چێت.
به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووك و خورماتوو ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به خیانه‌تێكی ژێربه‌ژێری ئه‌م ناوچانه فرۆشران و راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كران، نزیكه‌ی هه‌شت مانگ حه‌شدی شه‌عبی رێگای هه‌ولێر كه‌ركووكی داخست، دواتر حكوومه‌تی عێراق ئه‌م رێگایه‌ی به مه‌رج كرده‌وه ئه‌ویش به دانانی خاڵی گومرگی بوو له نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.