له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له سنووری پارێزگای سلێمانی، به هۆی شۆرتی كاره‌با و كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌وه حه‌وت ئه‌ندامی خێزانێكی ئاواره‌ی عه‌ره‌بی نیشته‌جێی شاره‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی ئازادی له چه‌مچه‌ماڵ به هۆی هیته‌ری كاره‌با و كه‌وتنه‌وه‌ی شۆڕت و دروستبوونی ئاگره‌وه له‌ناو ماڵه‌كه‌دا، حه‌وت ئه‌ندامی خێزانه‌كه كه ئاواره‌ی عه‌ره‌بن و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه نیشته‌جێی شاره‌كه‌ن گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها گوتی: هیته‌ره‌كه له‌ناو ماڵه‌كه و له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌كی دانیشتن له هۆڵه‌كه‌دا به ئیشپێكراوی دانراوه، ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ش له ژوورێكدا خه‌وتوون و به هۆی شۆرت و گرگرتنی قه‌نه‌فه‌كه و ماڵه‌كه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه كه له دایك و باوك و سێ كچ و كوڕێك و دایكی پیاوه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
شایانی باسه قوربانییه‌كان له ژن و پیاوێك و 4 مناڵ و داپیره‌یان پێكهاتون، داپیره‌یان ته‌مه‌نی 61 ساڵ بووه، باوكیان ته‌مه‌نی 31 ساڵ و ژنه‌كه‌ش ته‌مه‌نی 24 ساڵ بووه، هه‌روه‌ها 4 مناڵه‌كه‌ش ته‌مه‌نیان له‌نێوان 1 بۆ 8 ساڵدا بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌م خێزانه ساڵانێكه له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له سنووری پارێزگای سلێمانی نیشته‌جێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.