Erbil 12°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 20:55

هاتووچۆ مه‌رجه‌ یاساییه‌کان بۆ پێدانی مۆڵه‌تی شۆفێری راگه‌یاند

به‌پێى یاسای ژماره‌ 86
کوردستان TV
100%

له‌به‌شی (سێ)ی یاسای ژماره‌ (86)ی هاتوچۆی ساڵی (2004)دا، تایبه‌ته‌ به‌بوونی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ داواده‌كرێت بۆ پێدانی مۆڵه‌تی شۆفێری .

له‌م به‌شه‌دا مۆڵه‌تی شۆفێری به‌و كه‌سانه‌ ده‌درێت كه‌ ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌یان تێدابێت: 
 
1 بۆ ماتۆڕسكیل ده‌بێت ته‌مه‌نی (16) ساڵی ته‌واوبێت.

2 بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی بارهه‌ڵگر یاخود گشتی ده‌بێت ته‌مه‌نی (20) ساڵ بێت.

3 بۆ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كانی دیكه‌ ده‌بێت ته‌مه‌نی (18) ساڵی ته‌واوكردبێت.

4 نابێت دادگا سزای دابێت به‌قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ.

5 ده‌بێت له‌ڕووی به‌ده‌نیه‌وه‌ واته‌ ته‌ندروستی پشتگیری كرابێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌ندكراوه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دایمه‌زراندوه‌.

6 ده‌بێت ده‌ربچێت له‌تاقیكردنه‌وه‌ی هونه‌ری لێخوڕینی ئۆتۆمبێل‌و یاساكانی هاتوچۆ، به‌گوێره‌ی جۆری مۆڵه‌ته‌كه‌ كه‌ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانه‌، واته‌ فێرخوازه‌كه‌ مه‌به‌ستیه‌تی به‌ده‌ستی بهێنیت.

7 تایبه‌ته‌ به‌و مه‌رجانه‌ی داواده‌كرێت بۆ پێدانی مۆڵه‌تی شۆفێری، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ماوه‌ی كارپێكردنی مۆڵه‌تی شۆفێری پێنج ساڵه‌‌و دوای پێنج ساڵه‌كه‌ ده‌بێت مۆڵه‌ته‌كه‌ نوێ بكرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm Sulaimaniyah

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.