به پێی نووسراوێك كه واژۆی سامان محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێری له‌سه‌ره،چه‌ند بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی دروست كردنی خانوو ئاراسته‌ی شاره‌وانییه‌كان كراوه.
له نووسراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌راتی شاره‌وانی هه‌ولێر كه ئاراسته‌ی شاره‌وانییه‌كانی 1-2-3-4-5- 6 ی نێو شاره‌وانییه‌كانی كراوه، چه‌ند بڕیارێكی نوێی له باره‌ی دروستكردنی خانوو له نێو شاره‌كه‌دا ده‌ركردووه كه بریتییه له..
یه‌كه‌م: پێویسته مۆڵه‌تی بینا له‌سه‌ر رووبه‌ری سه‌ند بدرێت و یه‌ك خانووی له‌سه‌ر دروست بكرێت و رێگه نه‌درێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دابه‌شی دوو بكرێت.
دووه‌م: له كاتی تێكدانی خانوو، مۆڵه‌تی دابه‌ش دوو نه‌درێت و خانووه كۆنه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری چه‌ند دروست كرابوو له‌دوای رووخاندنی، به هه‌مان رووبه‌ر دروست بكرێته‌وه.
سێیه‌م: ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه كارتن و نه‌كراون به‌سه‌نه‌د ،به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێپێدانیان پێ نه‌درێت بۆ دروست كردنی خانوو تا ده‌كرێته سه‌نه‌د.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.