Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 15:57

حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى به‌نزینخانه‌کان چه‌ند بڕیارێکى ده‌رکرد

به‌پێى نووسراوێك
کوردستان TV
100%


به‌پێى نووسراوێك كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،  به‌فه‌رمانى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان  له‌باره‌ی  به‌نزینخانه‌كان و كردنه‌وه‌ و مۆله‌ت پێدانیان چه‌ند بڕیارێك ده‌ركرا


 له‌نووسراوه‌كه‌دا له‌ 4 ى 11 ى 2018   لەمەودوا بڕیاری کردنەوەی بەنزینخانە ده‌درێته‌ دەسه‌ڵاتى ئەنجومەنی وەزیران،  بڕیاردانی کۆتایش لەسەر پێدانی مۆڵەتی بەنزینخانە لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان، بە ھەر جۆر و قەبارەیەک بێت، لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیراندا دەبێت.


 راشیده‌گه‌یه‌نن لیژنەیەک بە سەرۆکایەتیی نوێنەری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئەندامێتیی ھەر یەک لە (وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان، ناوخۆ، شارەوانی، دەستەی ژینگە) مەرج و میکانیزمی یەکگرتوو و تایبەت بەم بابەتە بۆ سوود و بەرژەوەندیی گشتی، ئامادە دەکەن.

له‌به‌شێكى دیكه‌ى نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ،  ئەو لیژنەیە پێشنیار و راسپاردەکان بۆ ھەموو ئەو زێدەڕۆییانەی کراون دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنیش بڕیاری گونجاویان بۆ دەردەکات.

راشیده‌گه‌یه‌نن  بۆ رێگەگرتن لە زیادەڕۆییەکانی تایبەت بە مۆڵەتدان و کردنەوەی بەنزینخانە لە شار و شارۆچکەکان و کۆنترۆڵکردنی بازاڕی ئەم کەرتە و بۆ دەرفەتدانی یەکسان بەو بازرگان و پیشەوەرانەی لەم بوارەدا کار دەکەن و کۆتاییھێنانی قۆرخکاری، ئەو بڕیارانە دەرکراون.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.