Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:00

به‌ڤیدیۆ .. سه‌رکێشى شۆفێرێکى گه‌نج له‌گه‌ڕه‌کى 121 ى گوڵان کاره‌ساتى نایه‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ ، فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ،
له‌گه‌ره‌كی 121 ی گۆلان شۆفێركی گه‌نج به‌ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت كاتێك هه‌وڵی دا له‌ئۆتۆمبێلێك ره‌ت بێت كۆنترۆلی له‌ده‌ستدا  و  خۆی كێشا به‌منالیكَی پایسكل سوار ئینجا خۆی كێشا به‌ماتۆرسكێلێك و دوكانێك

فازل حاجی راشیده‌گه‌ێنێت ،  له‌رووداوه‌كه‌دا مناله‌ پایسكسوراه‌كه‌و ئافره‌تێك كه‌ له‌ناودوكانه‌كه‌بوون به‌سوكی زامداربوون  و زیانێكی زۆری مادیش كه‌وته‌وه‌ له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌


گوته‌بێژى هاتووچۆ راشیده‌گه‌ێنێت ڤیدیۆی رووداوه‌كه‌ بۆهه‌موو لایه‌ك نیشان ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی هه‌موان بزانن كه‌سه‌ره‌نجامی سه‌ركێشی به‌تایبه‌تی له‌شه‌قامی ناو گه‌ره‌ك ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ كه‌چی به‌دوا دابێت ، به‌تایبه‌تی بۆباوكی شۆفێره‌ سه‌ركێشه‌كه‌ بۆئه‌وه‌ی بزانێت كوره‌كه‌ی چۆن لێخورینی كردوه‌  ،  بشزانیت كه‌هه‌ڵه‌كه‌ له‌خراپی شه‌قامه‌كه‌ نه‌بووه‌ 
له‌كوڕه‌كه‌ی ئه‌و بووه‌ كه‌به‌م شێوه‌یه‌ له‌شه‌قامی ناو گه‌ڕه‌ك لێخوڕینی كردووه‌

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.