لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ى سێشه‌ممه راگه‌یاند
به‌پێى راگه‌یاندراوی كه‌شناسی ئه‌مرۆ لە ھەولێر ، سلێمانی ، دھۆک ، كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەگەڵیشی پەڵە ھەوری جیا جیا په‌یدا ده‌بێت
كه‌شناسی هه‌رێم بۆ سبه‌ى چوارشه‌ممه رایدهگهێنێت لە ته‌واوی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، پاشان بۆ ھەوری تەواو دەبێت، لە ھەولێر و سلێمانی ئەگەری بارینی بەفر و باران ھەیە، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی ھەولێر، لەگەڵ ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژھەڵاتی سلێمانی، لە دھۆک تەنیا ئەگەری بارانبارین ھەیە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.