شه‌وی ڕابردوو به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له خانه‌قین 5 پۆلیسی فیدڕاڵ بوونه قوربانی.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێرمان له خانه‌قین پێی ڕاگه‌یاندین، نزیك به كاتژمێر 9ی شه‌وی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كی عالیاوا بۆمبێك به هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵ‌دا ته‌قییه‌وه و به هۆیه‌وه ئه‌فسه‌رێك كوژرا و 4 پۆلیسی تریش بریندار بوون.
گوتیشی: دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش هێرشێكی چڕ‌و فراوانیان له چوار قۆڵه‌وه كردۆته سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵ له خاڵێكی پشكنینی باشووری خانه‌قین، هێزێكی زۆری پۆلیس به‌هانایانه‌وه چوون، له ڕێگه‌ی چوونیشیان بۆمبێك كه پێشتر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه چێنرابوو به هه‌مه‌ڕێكی پۆلیسدا ته‌قییه‌وه و به هۆشییه‌وه موقه‌ده‌مێكی پۆلیس كوژرا و 4 پۆلیسی تریش به سه‌ختی بریندار بوون.
هه‌روه‌ها گوتیشی: دوای ئه‌و هێرش و ته‌قینه‌وه‌یه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕێوشوێنی ئه‌منی زیاتر له شاره‌كه گیراوه‌ته به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.