سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى رایگه‌یاند، ئاماده‌ین كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
له رێوڕه‌سمی 10 ساڵه‌ی كاركردنی كۆمپانیای دانه‌غاز له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كه‌ركوك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌نگاوێكی گرنگه.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند كه بە سێ قۆناغ پێدانی كاره‌بای نیشتمانی زیاتر ده‌كرێت و داواشی له كۆمپانیا جیهانییه‌كان كرد هاوشێوه‌ی كۆمپانیای دانه‌غاز و نەوتی هیلال بێنه هه‌رێمی كوردستان و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی" هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕوانه قۆناغى داهاتوو قۆناغى چاره‌سه‌رى هه‌موو كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ڕێککەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بۆ تورکیا هەنگاوێکی دڵخۆشکەرە، ئاماژەی بەوەشکرد حکومەتى هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ چارەسەرکردن و یەکلاکردنەوەى سەرجەم کیشەکان بەپێی دەستور.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی کێشەکان لەگەڵ بەغدا ڕاشیگەیاند، بەکارهێنانی هێز هیچ سودی نەبووە و هەموومان لێی زەرەرمەندبوین.
دەربارەی بڕی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا نێچێرڤان بارزانی ئاشکرایکرد، چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕی ٣٠٠ میگاواتی دیکە کارەبا لە هەرێم بەرهەمبهێنرێت و بۆ سەر تۆڕی نشتیمانی و لە داهاتوو بە سێ قۆناغ ڕێژەی پێدانی کارەبا زیاتر دەکرێت.
له شارى هه‌ولێر كۆمپانیاى دانا غاز و حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان یادى 10 ساڵه‌ى به‌رهه‌مهێنانى غازى سرووشتى ده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.