Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:14

سه‌رۆک بارزانی پیرۆزبایی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان ده‌کات

ئه‌م یاده‌ ده‌رگه‌ی خۆشی و خێر و به‌ره‌که‌ت بۆ گه‌لی کوردستان و ناوچه‌که‌ به‌گشتی بکاته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌رێز مه‌سعوود بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان كرد، به‌بۆنه‌ی له‌ دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌دولمسته‌فا ( سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت)، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بسم الله الرحمن الرحیم

به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌دولمسته‌فا ( سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌که‌م.

هیوادارین ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ هۆکارێکی دیکه‌ی پته‌وبوونی په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی بێت.

له‌ خودای گه‌وره‌ ده‌خوازین ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ ‌ ده‌رگه‌ی خۆشی و خێر و به‌ره‌که‌ت بۆ گه‌لی کوردستان و ناوچه‌که‌ به‌گشتی بکاته‌وه‌ و بێته‌ هۆی کۆتایهاتنی زوڵم و توندڕۆیی و چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌تان.

والسلام علیکم ورحمە الله وبرکاته
مه‌سعوود بارزانی

11ی ره‌بیعولئه‌وه‌ل 1440ی کۆچی
19 ی نۆڤەمبەری 2018ی زاینیی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.