Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:56

مەکتەبی سیاسی پارتی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر لە موسوڵمانان پیرۆز دەکات

ئەو یادە پیرۆزە دەرفەتێك بێ بۆ بەهێزكردن و پتەوكردنی گیانی تەبایی و برایەتی
کوردستان TV
#7
100%

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی محەمەد درودی خوای لەسەربێت پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی محەمەد (درودی خوای لەسەربێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و ئیراق و جیهان دەكەین، هیوادارین ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆ هەموو لایەك و هاندەروهەوێنی زیاتری چەسپاندنی لێبووردەیی و یەكترقبووڵكردن و پێكەوەژیان بێت لەنێو پێكهاتە جیاجیاكانی كۆمەڵگەی كوردستان و جیهان و ناوچەکە.

ئومێددەخوازین لەو هەلومەرجەی ئەمڕۆماندا ئەو یادە پیرۆزە دەرفەتێك بێ بۆ بەهێزكردن و پتەوكردنی گیانی تەبایی و برایەتی و یەكڕیزی هێزولایەنە سیاسیەكان و كۆتایی هێنان بە كێشەوگیروگرفتەكان و هەنگاو نان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان و مایەی سەقامگیریی و خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی هاووڵاتیان بێت، هەروەها پەیامی رەتكردنەوەو نەهێشتنی نەریتی نەخوازراوی توندڕەوی و شەڕانگێزیی بێت. جارێكی دیكە یادی لەدایکبوونی حەزرەتی (محەمەد) درودی خوای لەسەر بێت، لە تەواوی موسڵمانان پیرۆز بێ..


مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان


12ی رەبیعولئەوەلی 1440 ی كۆچی     20/11/2018ی زایینی

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.