Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:54

نێچیرڤان بارزانى یادى له‌دایکبوونى پێغه‌مبه‌ر پیرۆز ده‌کات

هیوادارم ئه‌م یاده‌ به ‌خێر و خۆشى بۆ هه‌مووان بگه‌ڕێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


له‌ په‌یامێكدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، یادى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د(د.خ)، پیرۆز كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

یادى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د.خ)، له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز بێت.

هیوادارم ئه‌م یاده‌ به ‌خێر و خۆشى بۆ هه‌مووان بگه‌ڕێته‌وه‌ و هه‌موو لایه‌ك بیكه‌نه‌ ده‌رفه‌تێكى تر بۆ هه‌وڵدان و كاركردن له‌پێناو جێگیربوون و قووڵبوونه‌وه‌ى زیاترى كولتوور و گیانى ئاشته‌وایى و لێبورده‌یى و چه‌مكه‌ مرۆییه‌كان له‌ناو پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق و جیهانى ئیسلامدا به‌گشتى.

دووباره‌ ئه‌م یاده‌ له‌ هه‌موو موسڵمانان پیرۆز بێت.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
19/11/2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.